هۆشیار زێباری: دەیان پەیامی دانووستانمان لە بەغداوە پێگەیشتووە

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان 24ی راگەیاند، پارتی لایه‌نێکی سەرەکی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق دەبێت و لە دوای هەڵبژاردنەکانیشەوە بە سەدان پەیوەندی بە پارتییەوە کراوە بۆ دانووستاندن و هەماهەنگیکردن.

هۆشیار زێباری ئاشکراشیکرد، ئەگەر هەرێمی کوردستان و کورد نەبوایە پڕۆسەی هەڵبژاردن بە سەرکەوتوویی بەڕێوەنەدەچوو.

هۆشیار زێباری روونیكرده‌وه‌، له‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌سه‌دان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیمان بۆهاتووه‌ و داوای ئه‌وه‌یان كردووه‌، دانووستان بكه‌ن، حه‌زده‌كه‌ن سه‌ردانمان بكه‌ن و گفتوگۆ بكه‌ین.

روونیشكرده‌وه‌، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتووش ده‌بینن گفتوگۆ ده‌ستپێده‌كات، ئێمه‌ له‌سه‌ر مێزی دانووستان ده‌بین، بۆ داهاتووی عێراق ژماره‌ و لایه‌نێكی سه‌ره‌كی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ده‌بین.