رۆژنامەی ھەولێر

ئەنجامی بەرایی دەنگی بەربژێران لە دەنگدانی گشتی

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامی به‌رایی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ بازنه‌ی یه‌كی هه‌ولێر كاندیدی پارتی “نه‌هرۆ رواندزی” زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ و هه‌رچوار كاندیده‌كه‌ی پارتی له‌و بازنه‌یه‌دا ده‌رچوون و كورسی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی كۆمیسیۆن، پارتی هه‌رچوار كاندیدی له‌ بازنه‌ی یه‌كی هه‌ولێر ده‌رچووه‌، كه‌ نه‌هرۆ رواندزی، سیپان عه‌زیز، محه‌مه‌د سدیق و جوان عه‌بدوڵڵا زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه‌ و ده‌نگه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

نه‌هرۆ محموود رواندزی/ پارتی: 29،649 ده‌نگ

سپیان عه‌زیز/ پارتی: 25،333 ده‌نگ

محه‌مه‌د سدیق/ پارتی: 24،128 ده‌نگ

جوان عه‌بدوڵڵا/ پارتی: 9174 ده‌نگ

به‌ گوێره‌ی ئاماری به‌رایی كه‌ كۆمیسیۆن بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ بازنه‌ی دووی هه‌ولێر ئه‌نجامه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

خدر مه‌نتك/ پارتی: 17992 ده‌نگ

كوردۆ عومه‌ر/ هاوپه‌یمانی:  13846 ده‌نگ

ئامانج مه‌حمود هه‌ركی/ پارتی:  15882 ده‌نگ

وه‌زیره‌ ئه‌حمه‌د/ نه‌وه‌ی نوێ: 18459 ده‌نگ

له‌ بازنه‌ی 3ی هه‌ولێر كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن ده‌نگه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

رێبوار هادی/ پارتی: 17202ده‌نگ

ڤیان عه‌بدولعه‌زیز/ نه‌وه‌ی نوێ: 11063 ده‌نگ

له‌یلا ئه‌كره‌م/ پارتی: 7078 ده‌نگ

هه‌روه‌ها له‌ بازنه‌ی چواریش ده‌نگه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن:

محه‌مه‌د ئیسماعیل/ نه‌وه‌ی نوێ: 17913 ده‌نگ

سه‌باح سوبحی/ پارتی: 12404 ده‌نگ

مه‌ریوان قه‌ره‌نی/ پارتی: 15118 ده‌نگ

نه‌هله‌ قادر/ پارتی: 9995 ده‌نگ

له‌ نووسینگه‌ی كه‌ركووكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ له‌ بازنه‌ی یه‌كی كه‌ركووك ده‌نگه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌:

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا/ پارتی: 31548 ده‌نگ

ئومێد محه‌مه‌د/ هاوپه‌یمانی: 19489 ده‌نگ

دیلان غه‌فوور/ سه‌ربه‌خۆ: 18173 ده‌نگ

سه‌باح حه‌بیب/ هاوپه‌یمانی: 13243 ده‌نگ

موهه‌یمن عه‌لی/ سه‌ربه‌خۆ: 12407 ده‌نگ

له‌ بازنه‌ی دووی كه‌ركووك ده‌نگه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن: 

ئه‌رشه‌د ساڵحی/ به‌ره‌ی توركمانی: 19584 ده‌نگ

گه‌یلان قادر/ هاوپه‌یمانی: 11232 ده‌نگ

نه‌جوا حه‌مید/ پارتی: 10018 ده‌نگ

سه‌وسه‌ن عه‌بدولواحید/ به‌ره‌ی توركمانی: 6542 ده‌نگ

هه‌روه‌ها له‌ بازنه‌ی 3ی كه‌ركووك ده‌نگه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن: 

محه‌مه‌د عه‌لی نه‌جم/ ته‌قه‌دوم وه‌ته‌نی: 21047 ده‌نگ

راكان جبوری/ هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی: 12890 ده‌نگ

وه‌سفی عاسی/ به‌ره‌ی عه‌ره‌بی: 9670 ده‌نگ