کاسبکار و پیشەوەران بۆ ئابوریەکی بەهێزتر و سەقامگیری زیاتر دەنگ بە پارتی دەدەن

هاوشێوەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە، کاسبکار و پیشەوەرانی هەرێمی کوردستان، بەڵێن دووپات دەکەنەوە کە دەنگیان بۆ کاندیدەکانی پارتییە، چونکە بە گوتەی ئەوان تاکە حزب کە داکۆکی لە مافی پیشەوەران و کاسبکاران بکات، پارتی دیموکراتی کوردستانە.

نزار مەجید، کاسبکارێکی ئاکرێ یە، بۆ “هەولێر” دەڵێ:” دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەم، هیوادارم هەموو کاسبکاران دەنگ بەو حزبە بدەن، چونکە تاکە حزب کە بتوانێت بەرگری لە مافی خەڵکی کوردستان و پیشەوەر و کاسبکاران بکات پارتییە، هەر لەبەر ئەوەش دەنگی پیشەوەرانی ئاکرێ بۆ کاندیدانی پارتییە”.
عەبدوڵڵا ڕەمەزان، دوکاندارێکی رواندزە ، بۆ “هەولێر” گوتی:” ئەگەر پارتی نەبێت ئێمەش نابین، ئەگەر پارتی نەبێت، ئێمە ناتوانین لەو شوێنە بە ئازادانە کاری خۆمان بکەین، بۆیە دەنگی پیشەوەر و کاسبکارانی رواندز بۆ کاندیدانی پارتییە.
بریندار ساڵح، پیشەوەرێکی سۆرانە، بە “هەولێر”ـی گوت؛ پارتی کەشێکی وای بۆ ئێمە دروستکردووە کە بتوانین رۆژانە کاری خۆمان بکەین، ئەو ئەمن و ئەمانەی ئێستا لە کوردستان هەیە ئەوە بەسە کە خەڵکی کوردستان بە ئازادانە بژیت، ئەوەش هەموو بۆ پارتی دەگەڕێتەوە، بۆ ئەوەی ئەمن و ئاسایش بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی کوردستان زیاتر پێشکەوێت و بە مافەکانمان بگەین، دەنگ بە کاندیدەکانی پارتی دەدەین.
ئیبراهیم زکری، کرێکارێکی ئاکرێ یە، بۆ “هەولێر” گوتی:”وەکو کرێکارێک ئامادەم دەنگی خۆم بە کاندیدەکانی پارتی بدەم، چونکە زامنی دابینکردنی مافەکانی ئێمەیە، لە رابردوو و ئێستا تاکە حزب کە داکۆکی لە مافی کرێکارانی کردووە، پارتییە، یەکێک لە دروشمەکانی ئەم جارەی پارتی ئەوەیە کە دەڵێت لەپێناو ئابوورییەکی باشتر تێ دەکۆشین، هیوادارین بەفعلی ئەمە جێبەجێ بکات، چونکە پارتی لە رابردوودا هەرچییەکی گوتبێت، جێبەجێی کردووە، بۆیە دەنگمان بۆ پارتییە”.
خەیری موشیر، کە لەناو بازاڕی سۆران، خەریکی فرۆشتنی پاکەت و کارتی موبایل بوو، بۆ “هەولێر” دەڵێت:” دەبێت کاسبکاران چاو بکەنەوە و تەماشا بکەن کە کێ خزمەتی ئەوانی کردووە و کێ دەرفەتی کاری بۆ ئەوان دۆزیوەتەوە با دەنگ بەو لایەنە بدەن، بۆ ئەوەی لەسەر کاروکاسبی خۆیان بەردەوام بن”.

ھەواڵی زیاتر