خەڵكی هەولێر بە هەڵبژاردنیپارتی، ڕێزی خوێنی شەهیدان دەگرن و ڕۆحیان ئاسوودە دەكەن

چین و توێژەكانی شاری هەولێر، بەلێن دەدەن كە ئەمجارەش دەنگ بە پارتی بدەن، چونكە دەزانن درێژبوونەوەی كاروانی ئاوەدانی لە شارەكەیان پەیوەندی بە هەبوونی پارتییەوە هەیە؛ بۆیە فەرمانبەران و مامۆستایان و كرێكاران، بەڵێنی پارتیبوون دووپات دەکەنەوە.

هۆگر مەلا، كارمەندی حكوومەت و دەڵێت پارتی هەر لە یەكەمین ڕۆژی دامەرزانی خۆیەوە تا ئێستا، هەمیشە تێكۆشاوە تاوەكو خەڵكی كوردستان بگاتە مافەكانی خۆی و بۆیە ئەگەر تێبنی بكەین، دەبینین پەرلەمانتارانی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەمیشە ڕێگرییان كردووە لەو هەوڵانە كە مافەكانی خەڵكی كوردستان پێشێل دەكەن.
ئەو كارمەندە دەشڵێت: “پارتی زیاتر لە 75 ساڵە لەپێناو كوردستاندا لە خەبات و قوربانیداندا بووە و تێكۆشاوە، ئێستاش لەلایەن كەسێكی حەكیم و زانای وەک سەرۆك “مەسعود بارزانی”ـیەوە رێبەرایەتی دەكرێت. كە بۆتە چەترێك بۆ هەرچوار پارچەی كوردستان. بۆیە لێرەدا داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەم، دەنگ بە پارتی بدەن و لەم رۆژە خوێنی شەهیدان ئاسوودە بكەن.
“بارزان حوسێن، كە هاووڵاتییەكی دەڤەری باڵەكایەتی، دەڵێت: ئیمە وەكو باڵەكایەتی دەنگ بە پارتی دەدەین و گرنگ و پێویستە لەپێناو پتەبوونی شوێنی هەرێمی كوردستان و زیاتر ئاوەدانی دەنگ بە كاندیدەكانی پارتیمان بدەین، من پێم وایە تاوەكو پێگەی پارتی لە بەغدا بەهێز بێت، ئەوا پێگەی كورد بە هێزتر دەبێت.
بەڵێن هەولێری، كارمەند لە وەزارەتی دارایی، پێیوایە كە پارتی كار بۆ پاراستنی هەموو ئایین و نەتەوەیەک دەكات و پارتی لە هەرشوێنێك بێت، ئاوەدانی و پێكەوەژیان و خۆشبەختی، خوشگوزەرانی لەوێیە؛ هەروەها بەڵێن، دەشڵت: “پارتی قەوارەی كوردستان زامن دەكات و پارتی هەمیشە بەرپرسیار‌ێتیی ئیدارەدانی كوردستان و خزمەتكردنی گەلی خۆی لە ئەستۆدا بووە، ئەم دەنگدانەی ئەم جارەش لە ڕووی نەتەوەییەوە گرنگی خۆی هەیە. بۆیە پێویستە هەموومان سەنگی و بەهێزی خۆمان پیشانی بەغدا بدەین.
كارزان سالار، كە كارمەندی كەرتی تایبەتە، دەڵێت: “پارتی هەڵقوڵاوی رێبازێكە كە هەمیشە بەر‌گری كردووە لە كورد، خەڵكی هەرێمی كوردستان هەم لە ناوەوە هەم لە دە‌رەوەی عێراق متمانەیان بە بوونی پارتی هەیە، ئیدی پێویستە هەموومان لە رۆژی دەنگدان خوێنی شەهیدان لە بیر نەكەین و دەنگ بە كاندیدەکانی پارتی بدەین.

ئاریان دەرگەڵەیی – هه‌‌ولێر

ھەواڵی زیاتر