كارمەندانی تەندروستی: مێژوو سەركەوتنمان تۆمار دەكات

كارمەندانی تەندروستی، یەكشەممە هێز و ئیرادەی گەل دەبینین، شادی و زەردەخەنەی سەرلێوانمان دەگوازینەوە نێو هۆڵەكانی نەخۆشخانە و سەركەوتنی گەلی كورد و كاندیدەکانی پارتی بە نەخۆشانی سەرجێگە دەگەیەنین.

ڕاگەیێنکار و كارمەندی تەندروستی “سامان سەلمان خۆرانی” جەخت دەكاتەوە: “دەنگدانت بە کاندیدەکانی پارتی کوردستان مافەكانت پارێزراوتر دەبێت، دەشڵێت: “من وەکو هاونیشتیمانیەک و كارمەندێكی تەندروستی کە بینیم لە گشت کابینەکانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و ئەو کاندیدانەی لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی عێڕاق لە بەغدا دەستنیشان کران، کاری جدی کرا بۆ پێگەی هەرێمی کوردستان و هەواڵدان و تێکۆشان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەڵی کورد لە پەرلەمانی عێراق، بۆیە لە ساڵی 19٩١ تاوەکو کابینەی ئێستای حکوومەتی عێراق چەندین بارودۆخی ناخۆشمان بەڕێ کرد لە هەرێمی کوردستان، بەڵام سەرباری هەموو ئەو شتانە کە حکوومەتی عێراق بەرامبەر هەرێمی کوردستانی کرد، بەڵام کاندیدەکانی پارتی لە بەغدا کودستانیانە کاری جدیان کرد بۆ وەرگرتنی مافە ڕەواکانی گەڵی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەر بەردەوام بوو لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، ئەوەی کە تەمەنێکی هەبێت گۆڕانکارییەکان دەبینێت، وەکو (ئارامی و سەقامگیری و خزمەتگوزاری و مەرجەعیەت) هەڵبژاردنی کاندیدەکانی پارتی هەمیشە جێگای شانازین بۆ بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەڵی کورستان.
سامان سەلمان گوتیشی: “بۆیە منیش ئەم هەنگاوەم تەنها لە پارتی دیموکراتی کوردستان بەدی دەکەم و گەشبینم بە داهاتووی کاندیدەکان لەپەرلەمانی عێڕاق بۆ شەڕکردن لەسەر چەسپاندنی مافی ڕەوای گەلی کوردستان (بۆیە دەنگم بۆ پارتی دەبێ) چونکە هەمیشە پارتی لەژێر سێبەری ئاڵای کوردستان بڕیار و ڕاسپاردەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕێڕەوی مافەکانی گەلی کوردستان هەمیشە هەنگاوەکانی بەرەو پێشەوەن.
شیرین عەبدولڕەحمان، كارمەندی تەندروستی دەڵێت: “سەرکەوتنی پارتی بە گرینگ دەزانین بۆ بەهێزبوونی کوردستان، هەر بۆیە ڕۆژی دەنگدان ڕێنماییەکانی حزب جێبەجێ دەکەین و دەنگ بەو کاندیدەی پارتیمان دەدەین و بە گوێرەی سنوری دیاری كراوی خۆمان كاندیدانمان دیار دەكەین.
شیرین دەشڵێت: دڵنیمام سەركەوتن بە ڕێوەیە و ئەو خۆشی و شادییەی كە بەدی دەكەین ئێمەش دەیگوازینەوە نێو هۆڵەكانی نەخۆشخانە و دڵی نەخۆشانی سەر جێگەی پێخۆش دەكەین، ئەوانیش با لە خۆشییەكان بەشداربن و بە سەركەوتنەكانی گەلی كورد و پارتی شاگەشكەبن.
“عەبدولسەلام ئیبراهیم” گوتی: “هاووڵاتییان ئومێدێدێکی زۆریان به‌ پارتی هه‌یه‌، چونکه‌ ئه‌وه‌ی به‌ پارتی دیموکراتی کوردستان کراوه‌ له‌ ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه‌ به ‌هیچ هێزێکی دیکه‌ نه‌کراوه‌ و هه‌موومان چاومان له‌سه‌ر ئه‌م حزبەیە‌، ئەمەش متنانەیەكی بەهێزی لای ئێمە دروست كردووە بۆ ئەوەی دەنگ بە كاندیدانی پارتی بدەین تاکو بتوانین سەركەوتن مسۆگەر بكەین.