حکوومەتی هەرێم ئامێرێکی گرنگیی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەی گشتیی کەلار دابینکرد

ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێم لە ڕاگەیێندراوێكدا ڕایگەیاند، لەسەر بڕیاری “مەسرور بارزانی” سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی درا بە تەرخانکردنی بڕی یەک ملیار دینار بۆ دابینکردنی ئامێرێکی پێشکەوتووی سیتی سکان CT Scan بۆ نەخۆشخانە گشتییەکەی کەلار لە دەڤەری گەرمیان.
لە بەشێكی تری ڕاگەیێندراوەكەشدا وەزارەتی تەندروستی سوپاسی جەنابی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن بۆ پاڵپشتیکردنی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی بەتایبەتی دابینکردنی ئەم ئامێرە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییە خۆشەویستەکانی دەڤەری گەرمیانی.

ئەژین عەبدوڵا – هه‌‌ولێر

ھەواڵی زیاتر