لە كارنامەی كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێم، یەكێك لە كارەگرنگەكانی بریتیبوو لە یەكخستنەوەی نرخی دەرمان و پێداچوونەوە بە كاروباری كۆمپانیاكانی دەرمان.
لە كابینەی نۆی لەسەر پشكی پاریتی دیموكراتی كوردستان وەزیری تەندروستی جێگیر كرا، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە زۆرێك لە هاووڵاتیان چاویان لە كاندیدەكەی پارتی بێت بۆ ئەوەی بتوانێت گۆڕانكاری گەورە بكات.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم، كە لەسەر پشكی پارتی دامەزرا، توانی یەكێك گۆڕانكاری گەورە و پاڵنەرێكی بەهێزی بەرەو پێشچوونی كەرتی تەندروستیبێت.
یەكێك لە هەرە كارە بەرچاوەكانی تەواوكردنی كاری یەكخستنەوەی نرخی دەرمان بوو هاوكات پێداچوونەوەی بە لیستی كۆمپانیاكانی دەرمانكرد و چەندین كۆمپانیای بەهۆی كەموكوری لە كارەكانیان داخست.
د. شێروان سادق، بەڕێوبەری كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان، ڕوونیكردەوە كە بەسەرپەرشتی سەرۆكی حكومەت و وەزیری تەندروستی چەندین بڕیارێكی گرنگ لە بواری چاكسازی دەرمان كەوتوەتە بواری جێبەجێكردن، پێشتر ڕێگە دەدرا بە هەموو دەرمانێك و پێداویستییەكی پزیشكی یان تەواوكەری خۆراك كە لە هەر سەرچاوەیەكی دونیاوە، بێئەوەی سەرچاوەكە باوەرپێكراوە یان نا هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەوە بوو كە كەموكوڕی لە ڕێنمایی و بڕیارەكانی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان هەبوو، بەڵام لە ئێستەدا بڕیاری نوێ دراوە و ئەو كەموكوڕیانە چارەسەركراوە، “لە گرننگترین ئەو بڕیارە نوێیانە ئەوە بوو كە هەر سەرچاوەیەك لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەرمان بنێرێت بۆ كوردستان یان لە ڕێگەی كۆمپانیاكانی هاوردەكارەوە بهێنرێت، دەبێت كۆمپانیای بەرهەمهێنەری دەرمان لە بەڕێوبەرایەتییەكەمان تۆمار بكرێت (تۆماركردنێكی زانستی).”
هەروەها كارمان لەسەر ئەوەش كردوە كە زیاتر ئەو دەرمانانەی باوەڕپێكراون هاوردەبكرێت هاوكات زۆرترینیش لەو دەرمانانەن كە لە لایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە دانی پێدانراوە تا هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێت، ئەم هەنگاوانەش فلتەرێكی زۆر باش بوون بۆ ئەوەی كە دەرمانكی كوالێكتی نزم و كاریگەری كەم هاوردەی هەرێمی كوردستان نەكرێت.
د. شێروان سادق، لە بارەی قاچاخچیەتی بەدەرمانی ساختەوە گوتی: ڕێژەی قاچاخچیەتی بە دەرمان زۆر زۆر كەمبووەتەوە و لە پلانیشماندایە بنەبڕی بكەین، بەڵام ناتوانین بڵێین سەد لەسەد بنەبڕی دەكەین، چونكە ئێمە هەندێك سنوری ناجێگیرمان لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ و بە تایبەت عێراق هەیە، كە بەداخەوە زۆرجار ئەو دەرمانانە لەلایەن هاووڵاتی و خێزانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت، بەڵام لە هەمانكاتدا تیمەكانی چاودێری كردنی بازاڕ و بەدواداچوونمان بەردەوام لە هەموو شار و شارۆچككەكانی كوردستان لە ئەركدان و بەدواداچوون بۆ دەرمانی ڕێگە پێنەدراودەكەن بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەی لیژنەكانمان زیادكردوە و هاووڵاتیان دڵنیادەكەینەوە كە ئێستە ڕێژەكە زۆر كەمبووە و لە پلانیشماندایە تا بەرزترین ڕێژە كەمی بكەینەوە.
پاشخان
كارەكانی كابینەی نۆ لە كەرتی تەندروستی بە تایبەت لە بواری دەرمان و كۆمپانیاكانی دەرمان:
1- بەستاندەرکردنی شێوازی کۆگاکردنی بابەتە پزیشکیەکان لە فرۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی.
2- یەکخستنەوەی نرخی دەرمان بە پێی نوسراوی ب.کوالیتی کۆنترال ١/٦/٢٠ لە ٤/١/٢٠٢٠ پێداچوونەوەی تۆماری کۆمپانیاکانی دەرمان بە پێی نوسراوی ب.کوالیتی کۆنترۆل ١/٦/١٨ لە ٤/١/٢٠٢١
3- دامەزراندنی کۆگای ناوەندی نیشتیمانی تایبەت بە دەرمان بە پێی نوسراوی ب.کوالیتی کۆنترۆل ١/٦/١٩ لە ٤/١/٢٠٢١
4- پێداچوونەوە و دارشتنەوە نرخی پشکنین و تۆمارکردن و مۆڵەت وەرگرتن و ڕێگەپێدان و رسومات. نوسراوی ب.گ.کوالیتی کۆنترۆل ١/٩/٤٠٧ لە ٢٧/١/٢٠٢١
5- هەموارکردنی ڕێنماییەکانی پێدانی مۆڵەتی هاوردەکردنی خۆراك بە ڕێگای زانستی و ڕێنمایی.
6- هەموارکردنی ڕێنمایی پێدان و نوێکردنەوەی کۆمپانیاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی و ئامێری پزیشکی، وە ڕاگرتنی چالاکی گشت ئەو کۆپانیایانەی کە پابەند نەبوونە بەو ڕێنماییە.
هەنگاوەكانی دەرمان لە هەرێمی كوردستان دەرخەری ئەو ڕاستەن كە كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەر كوێییەك بن جێگە پەنجەیان دیارە،