ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە 2021.9.25، هەریەک لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتى هەرێمی کوردستان و کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتى هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازیان لە مەهمەت مووش، وەزیری بازرگانیی تورکیا و شاندێکى یاوەرى کرد کە پێکهاتبوو لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندێکی بازرگانیی تورکیا.جێگەى باسە وابڕیارە سبەی یەکشەمە 2021.9.26، وەزیری بازرگانیی تورکیا لە کۆڕبەندی ئابووریی تورکیا – عێراق کە لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا بەڕێوەدەچێت، بەشداری بکات و دواتر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.