بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
بەبۆنەی دانانی پاتریارکی نوێی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان، پیرۆزبایی لە قەداسەتی پاتریارک مار ئاوای سێیەم دەکەم و ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.
ھیوادارم دەستبەکاربوونی قەداستی پاتریارک مار ئاوای سێیەم ببێتە ھۆی پەرەپێدان و قوڵتربوونی کولتووری پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان و ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەمان و جیهاندا.
هەر لێرەشدا جەخت لەوە دەکەمەوە کە کوردستان وەک تابلۆی جوانی پێکەوەژیان و ئازادی ئایینی و بیرورا دەمێنێتەوەو ھیچ ھێزێک ناتوانێ ئەو ئاشتی و جوانی و پێکەوەژیانە تێکبدات.