سێشەممە، 19-11-2024، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی تایبەتی لەبارەی “لێخۆشبوون لە پرۆژەی پێدانی قەرزی بچووک” ئاراستەی گشت وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەتەکەوە کرد.
بە گوێرەی نووسراوەکەی وەزیری دارایی و ئابووریی، لێخۆشبوون لە سەدا 20ـی قەرزی بچووک دەکرێت؛ بەم دوو شێوەیەی خوارەوە:
1. لێخۆشبوون لە سەدا 20ـی كۆی گشتیی بەركەوتەكانی قەرزی نەگەڕاوە لە چوارچێوەی پرۆژەكانی پێدانی قەرزی بچووك دەبێت.
2. دانەوەی قەرزەكە لە ماوەی شەش مانگدا دەبێت و قەرزار سەرپشكە بە یەك گوژمە، یانیش بە شەش پشكی یەكسان قەرزەكە بی داتەوە.