رۆژنامەی ھەولێر

بەهۆی داڕمانی دیوارێک بەسەر هێزە سەربازییەکانی عێراق کەسێک گیانی لەدەستدا هەواڵ 31

ئەمڕۆ شەممە، فەرمانگەی تەندروستیی ئەنبار گیانلەدەستدانی ئەندامێکی ئەمنی و برینداربوونی دوو دیکەی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لە کاتی ئەرکدا دیوارێک بەسەریاندا داڕماوە.

فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی حەدیسە پێشوازیی لە سێ ئەندامی سریەی مغاویری سەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە کردووە، لە ئەنجامی داڕمانی دیوارێک کە بەسەریاندا کەوتووە.

لە ئەنجامی داڕمانی دیوارەکە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون، دوو بریندارەکە دەستبەجێ گەیێندراونەتە نەخۆشخانە دەستکراوە بە چارەسەرکردنیان و لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.