كۆمیسیۆن وادەی تۆماركردنی حزب و هاوپەیمانیەتییەكانی دیاری كرد

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ هەینی بەفەرمی وادەی تۆماركردنی حزب و هاوپەیمانیەتییەكانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دیاری كرد.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند: لە رۆژی 15ـی ئەم مانگەوە دەرگای تۆمارکردنی ناوی حزب و هاوپەیمانی و کانیدە سەربەخۆکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەکرێتەوە و رۆژی 4ی ئایاری داهاتوو كۆتایی دێت.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بەفەرمی رۆژی 11/11/2025ی دیاری كرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

وێنە: نووسراوی كۆمیسیۆن بۆ دیاریكردنی وادەی خۆتۆماركردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق: