ئەگەرچی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە ڕابردوودا چەندین جار هۆشداریی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوای بە عێراق ڕاگەیاند، بەڵام حکوومەتی عێراق لەم بابەتەدا خاوەنی هیچ پلان و ستراتیژێک نەبوو.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی، لـە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا، بەغدا زیاتر لە نیوەی پارک و سه‌وزاییه‌كانی لە دەست داوە. وەزارەتی ژینگە له ساڵی 2023 ئاشکرای کردوە، زیاتر لە 50%ی ناوچه سه‌وزاییه‌كان بەهۆی گەشەسەندنی بێ به‌رنامه‌ی دانیشتوانه‌وه سڕاونەتەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، به‌هۆی گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌وا و وشكه‌ساڵییه‌وه، خه‌ریكه عێراق له ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی ژینگه‌یی و دروستبوونی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر دانیشتوانه‌كه‌ی نزیك ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تیش وشكه‌ساڵی و پیسبوونی ژینگه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌وزایی له شاره‌كانیش كردووه.
لەو بارەیەوە، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، ڕایگەیاندووە: لە ساڵی 2000ـەوە 140 هەزار هێکتار ڕووپۆشی دار له‌ناوچووه و نزیکەی نیوەی ئەو ڕووبەرە لە دەیەی ڕابردوودا ڕووی داوە. به جۆرێك تا ساڵی 2022، دارستانەکان تەنها 1.9%ی کۆی ڕووبەری زەوی عێراقیان داپۆشیبوو، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌وه ئێستە 45%ی دارخورماکانیشی لە دەست داوە.
لـە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا، بەغدا زیاتر لە نیوەی پارک و سه‌وزاییه‌كانی لە دەست داوە. وەزارەتی ژینگە له ساڵی 2023 ئاشکرای کردوە، زیاتر لە 50%ی ناوچه سه‌وزاییه‌كان بەهۆی گەشەسەندنی بێ به‌رنامه‌ی دانیشتوانه‌وه سڕاونەتەوە.
به‌تایبه‌تی ژمارەی دانیشتوانی شاری به‌غدا لە 5 ملیۆن کەسەوە بۆ زیاتر لە 8 ملیۆن کەس زیادی كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پیسبوونی هەوا خراپتر بووە و ڕکابەری قاهیرە و نیودەلهی دەکات.
ئەگەرچی ڕێژەی ئەو مەترسییە لەسەر هەرێمی کوردستانیش کەمتر نەبووە، بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا مشوورێکی جیددی لەو بابەتە خواردووە و بەهۆی دروستکردنی بەنداو و هەوڵدان بۆ پاراستنی ئاوی ژێر زەوی، مەترسییەکان کەمتر بوونەوە و شاری هەولێر کە ساڵانە هاووڵاتیانی دووچاری کەمئاوی دەبوونەوە لە ڕێگای پرۆژەیەکی زێڕینەوە هەوڵی ڕزگار کردنی دەدرێت و پێدەچێت بە تەواو بوونی پرۆژەی گەیاندنی ئاوی خێرا تا ساڵانێکی زۆر لەو مەترسییە خاترجەم بکرێت.