دەست بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی قاچاخدا گیرا کە لە عێراقەوە دەبرایە کوەیت

ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ـی ئاداری 2025، دەستەی دەروازە سنوورییەکان ڕایگەیاند، هەوڵێکی بە قاچاخبردنی دەرزیی چالاککردنی هۆرمۆن لە عێراقەوە بۆ کوەیت، پوچەڵ کرایەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکی دەستەی دەروازە سنووریەکاندا هاتووە “بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی سنووریی سەفوان، لەکاتی پشکنینی ئۆتۆمبێل و گەشتیارانی بیانی، توانی دەست بەسەر 1500 دەرزیی چالاککردن ‘یرومان’دا بگرێت کە بەقاچاخ دەبرایە کوەیت.”

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “لیژنەیەک بەهاوبەشی ناوەندی گومرگ دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێل و دەرزییەکان و تۆمەتبارەکاندا گرتووە، ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرگی سەفوان کران، بۆئەوەی ڕێکاری یاساییان بەرانبەر بگیرێتە بەر.”

دەرمانەکە، دروستکراوی ئێرانە، زیاتر لە لایەن وەزشوانانی لەشجوانی  بۆ چالاککردنی هۆرمۆن بەکا ردەهێنرێت.