ئەمڕۆ مه‌حموود مەشهەدانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له گوتارێكیدا زه‌نگی مه‌ترسی له‌باره‌ی گوتاری تائیفی له عێراق لێ ده‌دات، گوتار وبیری تائیفەگەری بە نه‌ریتێكی کوێرانە بۆ لایەنێک لەسەر حیسابی لایەنەکانی دیکە وەسف ده‌كات.
ئەو جۆرە ململانێیە تائیفیە وای کردووە لە ناوخۆوو لە دەرەوە ناشیرن بین، ئەگەر ئەو جۆرە رق و کینەی هەبووە لە ڕابردوو لە ئێستادا وبەردەوام بین ئەوە عێراق بەرەو تونێلێکی تاریک‌تر دەبەین و هەمووشمان لێی بەرپرسین و کەس ناتوانێت لێ ڕاکات.
مەشهەدانی دواشی کرد بە زووترین کات یاسایەک ئامادە بکرێت لە ڕێگای پەرلەمانەوە دەنگی لەسەر بدرێت و بۆ ئەوەی بەیەکجاری ئەودیاردە ناشیرنە لە لە گۆڕ بنێین.
سەرۆکی پەرلەمان لە بارەی پڕۆژە یاساکە چەند خاڵێکی پێشنیار کرد لەوانە:
هه‌نگاوی یه‌كه‌م: ده‌ركردنی یاسایه‌ك بۆ حه‌رامكردنی تائیفه‌گه‌ری كه دوای ده‌ركردنی له‌لایه‌ن په‌ر‌له‌مانه‌وه، حكوومه‌ت له‌ژێر چاودێریدادوه‌ریدا جێبه‌جێی بكات.
هه‌نگاوی دووه‌م: داوا له كۆمپانیاكانی تۆڕه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكرێت گشت ئه‌و په‌یج و سه‌كۆیانه دابخه‌ن كه ڤیدیۆ و تۆماری بیری تایفه‌گه‌ری بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
هەنگاوی سێیەم: دەسەڵاتدارانی ئایینی مەزهەبەکان ڕای یاسایی خۆیان لەسەر قه‌ده‌غه‌كردنی هاندانی تایفەگەری بخەنەڕوو.
هەنگاوی چوارەم: پێویستە سەرکردەی پارته‌كان و سەرۆک فراكسیۆنه‌كانی پەرلەمان کار بۆ پەروەردەکردنی دەنگدەرەکانیان دوور له‌هاندانی تائیفی بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ناچێتە بازنەی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ماف و ئازادییە دیموکراسییەکانەوە، بەڵکوو ڕێگری له كاره‌ساتێك ده‌كات كه‌ده‌توانێت ڕووبدات.
هه‌نگاوی پێنجه‌م: هه‌ڵگرتنی ئه‌و زوڵم و نادادییه‌ی له‌سه‌ر ڕۆڵه‌كانی گه‌ل له‌ژێر ناوی تائیفه‌گه‌ریدا هه‌یه له‌ژێر ناوی گه‌نده‌ڵی و تیرۆردا.
هه‌نگاوی شه‌شه‌م: گرتنه‌به‌ری هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی به‌به‌شداری گشت عێراقییه‌كان له‌ژێر هاشتاگی (واز لە تائیفەگەری بێنە، بۆگەنە)
مەشهەدانی لە کۆتایدا گووتی: ئه‌م هه‌نگاوانه ساده‌ن، به‌ڵام به‌ره‌وپێشبردنیان پێویستی به به‌شداریی هه‌مووانه، به‌و ئامانجه‌ی عێراق له‌مه‌ترسییه‌كانی فیتنه و جیاكاری بپارێزین.