سوپای عێراق ڕەتی دەکاتەوە لەسنووری سووریا تووشی پێکدادان بووبن

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لە پێکدادانی چەکداری دەکەن، لەسەر سنووری عێراق و سووریا ڕاست نییە، ئەمەش دوای ئەوە دێت هەندێک لە هەواڵە ناوخۆییەکان باسیان لە هێرشی  چەکدارانی داعش لە نزیک سنوورەکانی عێراق و سووریا کردووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە “هیچ دزە و پێکدادانێک بەدرێژایی سنووری عێراق و سووریا ڕووی نەداوە، هەروەها هێزە ئەمنییەکانمان بە بەهێزی و تەکنیکی پێشکەوتوو چاودێری سنوورەکان دەکەن.”

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئاماژەی بە ڕووداوەکەی سەر ڕێگەی خورماتوو-کفری، کردووە و دەڵێت: کاتژمێر 8:30 خولەکی شەوی ڕابردوو، سوپا و هەواڵگریی سەربازی لە پەڵکانە ڕووبەڕووی چەکدارانی داعش بوونەوە لە ئەنجامدا دوو چەکداریان کوژراون کە یەکێکیان پشتێنی بۆمب ڕێژکراوی پێ بووە.”

ئاماژەی بەوەش کرد “هێزەکانی جەزیرە لە بیابانی ئەنبار ئەشکەوتێکیان دۆزییەوە، کە چەکی مامناوەند و مووشەکهاوێژ و تەقەمەنی جۆراوجۆر و کەرەستەی سەربازیی تێدا بووە.”