سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عێراق ده‌یزانی له ساڵی 2014 ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د پشتیوانی له داعش ده‌كات، به‌ڵام ئاماده نه‌بووه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته بپچڕێنێت.
نووری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا نهێنی سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی داعش له سووریا و ئاراسته‌كردنی ئه‌و گروپه تیرۆریستییه بۆ عێراق ئاشكرا کرد.
مالیکی باسی لەوە کرد “چه‌ندان جار هۆشداریمان به ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق دابوو، پشتیوانیی له داعش و گرووپه تیرۆریستییه‌كان ده‌بێته هۆی ڕووخانی خودی ڕژێمی ئه‌سه‌د، به جۆرێك له سووریای سه‌رده‌می ئه‌سه‌د، گرووپه چه‌كداره تیرۆریستییه‌كان له سه‌ربازگه‌كاندا ڕاهێنانیان پێ ده‌كرا و پڕچه‌ك ده‌كران و دواتر ڕه‌وانه‌ی عێراق ده‌كران.”
بە گـــوتەی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی داعش، بۆ ئه‌ركێكی تایبه‌ت چووه‌ته دیمه‌شق و له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د كۆبووه‌ته‌وه، پێیڕاگه‌یاندووه یه‌كه‌م كه‌س ده‌بێت باجی پشتیوانی تیرۆریستان ده‌دات، به‌ڵام ئه‌سه‌د هه‌وڵی دا نكۆڵی له‌وه بكات كه سه‌ربازگه‌ی داعش له سووریا نییه، بۆیه مالیكیش به وێنه شوێنی ڕاهێنانی چه‌كدارانی داعشی پیشان داوه.
لێدوانەکانی مالیكی له‌باره‌ی ئاسایشی ناوچه‌كه و داهاتووی سیاسی له عێراق مشتومڕێکی گەرمی لێ كه‌وتۆته‌وه، بەتایبەتی ئێستە وڵات خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئامادە دەکات، بۆیه شرۆڤەکاران پێیانوایه ئه‌م جۆره لێدوانانه بەشێکن لە هەڵمەتی پێشوه‌خته‌ی هەڵبژاردن.
به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر عێراق ده‌یزانی ئه‌سه‌د پشتیوانی له گرووپه تیرۆریستییه‌كان ده‌كات، بۆچی له 16ی ته‌ممووزی 2023 ڕێگه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی دیمه‌شق بكات و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د كۆببێته‌وه كه به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش له ساڵی 2014، چه‌ندان پارێزگای عێراق و ناوچه‌ی گرنگ كه‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش و خاپووركران و هه‌زاران كه‌س جینۆسایدكران و سه‌دان هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.