عێراق ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ لوبنان زیاتر دەکات

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند: ژمارەی گەشتەکانی هیڵی ئاسمانیی عێراقییە بۆ بەیروت بە ڕێژەی دوو گەشت لە ڕۆژێکدا زیاد دەکرێت و لە 21ـی ئەم مانگەوەش بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.

سێشەممە 11ـی شوباتی 2025، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ڕەزاق موحیبەس، وەزیری وەزارەتەکە، داوای لە هێڵی ئاسمانیی وڵاتەکە کرد، کە ژمارەی گشتەکانی بۆ بەیروت بە ڕێژەی دوو گەشت لە ڕۆژێدا زیاد بکات.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ڕایگەیاند: بڕیاری زیادکردنی گەشتە ئاسمانییەکان لە 21ـی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان وڵاتەکە و لوبنان ڕاگەیاند، دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیش دوای تا ڕادەیەک سەقامگیربوونی دۆخی لوبنان هات.