لە نەجەف هاوشێوەی بەغدا خۆپیشاندانە

دووشەممە، 10ـی شوباتی 2025، دەیان دەرچووی کۆلێژی پزیشکی لە پارێزگای نەجەف خۆپیشاندانیان کرد و داوای دامەزارندن دەکەن.

ژمارەیەکی زۆر لە دەرچوانی کۆلێژی پزیشکی لە بەردەم فەرمانگەی تەندروستی لە پارێزگای نەجەف خۆپیشاندانیان کرد.

بەگوێرەی میدیاکانی عێراق، ئەو خۆپیشاندەرانە داوا دەکەن دامەزراندنیان بخرێتە ناو بودجەی 2025.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لە بەغدا خۆپیشاندانی خانەنشینانی سەربازی بەڕێوە چوو، کە ئەو خانەنشینانە داوادەکەن مووچەکانیان زیاد بکرێت، چونکە بەشی پێداویستییەکانیان ناکات، هەروەها حکوومەت بە ستەمکردن لێیان تۆمەتبار دەکەن.