نەجەف.. کوشتنی سوننەکان لە لایەن میلیشیاکانەوە بووەتە دیاردە

33  تەرمی نەناسراو لە گۆڕستانێکی نەجەف دەنێژرێن و کاردانەوە و ناڕەزایەتی لێ دەکەوێتەوە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بڵاویان کردووەتەوە، 33  تەرمی نەناسراو لە گۆڕستانی “نموونەیی” لە شاری نەجەف ناوەندیی پارێزگای نەجەف نێژراون و ناسنانەی قوربانیان ئاشکرا نەکراوە، بڵاوبوونەوەی وێنە تەرمی قوربانییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بووەتە مایەی ناڕەزایی لای هاووڵاتییان.

ڕێکخراوەکان، میلیشیاکانی نزیک لە ئێران تۆمەتبار دەکەن، بەوەی لەچوارچێوەی سیاسەتی پاکتاوی مەزهەبی و سیاسی، هاووڵاتیانی مەدەنی لە ناوچە سوننەنشینەکان دەڕفێنن و پاش کوشتنیان بە کۆمەڵ دەیاننێژن.

تەنیا لە ساڵی 2024 زیاتر لە 117  تەرمی نەناسراو لە پارێزگاکانی بەشی ڕۆژهەڵاتی بەغدا نێژراون.