وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوە دا، ساڵی ڕابردوو 14 هه‌زار بازرگان و به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر دەستگیر کراون.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌قید ڕیاز ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی شیاندنه‌وه‌ی ئالووده‌بووان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئەوەی خستووەتە ڕوو، 15 بنكه‌ی دووباره شیاندنه‌وه‌یان بۆ ئالووده‌بوانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له پارێزگاكانی عێراق كردووەته‌وه كه ڕۆژانه چاره‌سه‌ری پزیشكی پێشكه‌ش به ئالووده‌بوان ده‌كه‌ن.
بە گوتەی عه‌قید ڕیاز ئه‌حمه‌د “ساڵی ڕابردوو نزیكه‌ی پێنج هه‌زار ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌رمان بۆ چاره‌سه‌ر وه‌رگرتووه، له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی 2957 ئالووده‌بوو چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری مادده هۆشبه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاندبوو “ساڵی ڕابردوو ده‌ست به‌سه‌ر 6 تۆن له مادده‌ی هۆشبه‌ر و هه‌روه‌ها 14 هه‌زار بازرگان و به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیر كردووه. هه‌روه‌ها دادگاكانی عێراقیش فه‌رمانی له‌سێداره‌دانیان بۆ 144 تۆمه‌تبار و بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی و 434 كه‌سیش تا هه‌تایی سزای به‌ندكردنیان بۆ ده‌ركراوه.”