ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دیاریکردنی چارەنووسی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کۆ دەبێتەوە.

لەسەر داوای مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی کانوونی دووەمی 2025، پەرلەمان بۆ یەکلایکردنەوەی چارەنووسی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بکات.

لەو بارەیەوە چەند پەرلەمانتارێک باسیان لەوە کردووە “کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ دەنگدانە لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی کۆمسیۆنە، چونکە شەشی ئەم مانگە تەواو دەبێت.”

ئەمە لەکاتێکدایە، 22ـی ئایاری ساڵی ڕابردوو پەرلەمان ماوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تا شەشی ئەم مانگە درێژ کردەوە.