په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی بڵاو كرده‌وه كه بڕیار وایه تێیدا ده‌نگ له‌سه‌ر سێ پرۆژه‌یاسا بدرێت و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میش بۆ پرۆژه‌یاسایه‌كی دیكه بكرێت.
پێنجشه‌ممه، 30ـی كانوونی دووه‌می 2025، په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 2ـی شوباتی 2025ـی بڵاو كرده‌وه، كه بڕگه‌ی یه‌كه‌می تایبه‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵه‌كانی 2023، 2024 و 2025ـی ژماره 13ـی ساڵی 2023.
هه‌روه‌ها بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه په‌یوه‌سته به ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای بنه‌ماكانی یه‌كسانكردنه‌وه‌ی بڕوانامه و پله زانستییه‌كان، ژماره 20ـی ساڵی 2020.
په‌رله‌مانی عێراق له بڕگه‌ی سێیه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌دات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كاركردن به سیسته‌می هه‌وڵه‌كان.
بڕگه‌ی چواره‌می دانیشتنه‌كه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به گفتوگۆكردن و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه‌یاسای خوێندنی باڵا له زانكۆ ناحكوومییه‌كان.
چوارشەممە 29ـی کانوونی دووەمی 2025، کۆبوونەوەی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان به‌ڕێوه چوو. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق له‌م باره‌وه بە کوردستان24ـی گوت: سەرۆک وەزیران داوای لە سەرۆک فراکسیۆنەکان کردووە دەنگ لەسەر ئەو هەموارە بدەن کە ئێستا لە پەرلەمانە و تەنیا دەنگدانی ماوە تاوەکوو دووبارە هەناردەی نەوتی هەرێم دەست پێ بکاتەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەری بەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکەدا لێکتێگەشتنێکی گشتی پەسەند کراوە بۆ تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە تایبەت بە دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
هاوکات دەڵێت: سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ ئەندامانی پەرلەمانی ڕوون کردوەتەوە، ڕاگرتنی هەناردەی نەوت زیانی ئابووری زۆری هەبووە و پێویستە سەرجەم لایەنەکان هەماهەنگ بن بۆ تێپەڕاندنی ئەو پرۆژەیەی لە حکوومەتەوە نێردراوە بۆ پەرلەمان .
گوتیشی: بەپێی ئەو لێکتێگەشتنەی لەنێوان فراکسیۆنە کوردی و سوننی و شیعییەکان هەبوو نزیکەی 200 پەرلەمانتار لەگەڵ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتن و چاوەرێ دەکرێت ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەنگدان لەسەر هەموارەکە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە و دەنگی لەسەر بدرێت.