پەرلەمانتارێکی عێراق: لایەنە سیاسییەکان پەرلەمانیان سڕ کردووە

پەرلەمانتارێکی عێراقی ڕایگەیاند، بەهۆی هەژموونی لایەنە سیاسییەکانەوە، کاری پەرلەمان سڕ کراوە و ناتوانێت هیچ بەرپرسێکی گەندەڵ بانگهێشت بکات. 

کازم فەیاز، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێداونێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “پارتە سیاسییەکان بە هەموو جۆرێک گوشار لە پەرلەمان دەکەن بۆ ئەوەی ئەندامەکانیان دووربن لە لێپرسینەوە و کاری پەرلەمانی سڕ بکەن.”

کازم فەیاز ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرباری ئەوەی دۆسیەی گەندەڵیی بەشێک لە بەرپرسانی عێراقی لەسەر مێزی پەرلەمان هەیە بۆ لێپرسینەوە، بەڵام بەهۆی هەژموونی حزبەکانەوە پەرلەمان ناتوانێت بانگهێشتیان بکات، ئەمەش مانای پەکخستنی کاری پەرلەمانە.