سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای دیالە ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ماڵێک لە پارێزگاکە سووتا بەهۆیەوە، دایکێک و چوار منداڵی گیانیان سپارد.
ئەو سەرچاوەیە بە مێدیاکانی ناوخۆی ڕاگەیاند، “ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە لە ناحیەی ئەبی سەیدا لە دیالە ڕوویداوە”.
سەرچاوەکە باسی ڕووداوەکەی کردووە و دەڵێت: “ئەو خێزانە سۆپایەکی غازیان بە پێکراوی بەجێهێشتووە تابەیانی، دواتر ڕووداوی ئاگرەکە ڕوویداوە و هەر پێنج کەسەکە کە ‘دایکێک و چوار منداڵ’ـن بەهۆی سووتانی جەستەیانەوە گیانیان سپاردووە”.