دایکێک و چوار منداڵ لە دیالە بەهۆی سۆپا غازەوە له پارێزگای دیاله گیانیان لەدەستدا.
له ڕاگه‌ێندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای دیالە بڵاویكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ی12ی2024،دایکێک و چوار منداڵ لە دیالە بەهۆی سۆپا غازەوە له پارێزگاكه‌یان گیانیانیان لەدەستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، رووداوەکە لەناحیەی ئەبو سەیدا لە قەزای میقدادییەی سەر بە پارێزگای دیالە روویداوە و هاوسەرەکەی لە هێزە ئەمنییەکان کار دەکات و لەوکاتەدا لە ماڵەوە نەبووە.
دوای ڕووداوه‌كه‌ش لایەنە ئەمنییەكان هاتوون و لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە و تەرمەكانیشیان گواستووەتەوه پزیشكی دادی.