عێراق لە پلەی پەنجاوپێنجەمدایە لە ڕێژەی خاوەنداریەتیی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا

ئاریان دەرگەڵەیی – هه‌ولێر

 

پێشبینی دەكرێت ژمارەی ئۆتۆمبێل لە عێراق تا ساڵی 2030 بگاتە زیاتر لە 10 ملیۆن ئۆتۆمبێل.

بە پێی ئامارێكی دامەزراوەی ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، دەردانی دووکەڵی ئۆتۆمبێل زیاتر لە 60%ی كۆی دەردانی پیسكەری هەوا لە بەغدای پایتەخت پێك دەهێنێت و عێراق لە پلەی پەنجاوپێنجەمدایە لە ڕێژەی خاوەنداریەتیی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا بە پشتبەستن بە ڕێژەی سەدی ئۆتۆمبێل بەكارهێنراو بۆ هەر هەزار كەس؛ ئەوە هەروەها لە پلەی بیستەمدایە لە كۆی ٦٣ وڵات بە ڕێژەی گەشەكردنی ساڵانە سەدا چوار.
هەر لە ئامارەكەدا لە ساڵی 2024 ژمارەی ئۆتۆمبێل لە عێراق بۆ ٨ملیۆن ئۆتۆمبێل بەرز بووەتەوە. بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣ بە ڕێژەی سەدا ١.٩ زیادی كردووە، واتە یەك ئۆتۆمبێل بۆ هەر ٥.٥٥ كەس، كە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ کە سەدا ١.٨ بووە. پێشبینی دەكرێت ژمارەی ئۆتۆمبێل لە عێراق تا ساڵی 2030 بگاتە زیاتر لە دەملیۆن ئۆتۆمبێل. زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل فشار دەخاتە سەر ژێرخانی ڕێگاوبان و پردەكان جگە لەوەیش، هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل تێچووەیەکی زۆریشی دەوێ.