پێنجشەممە, كانونی یه‌كه‌م 12, 2024

دادگا بڕیاری 10 ساڵ زیندانیی بۆ خاوەنی هۆڵی بۆنەکانـی حەمدانییە دەرکرد

بڕیاری 10 ساڵ زیندانیی بۆ خاوەنی هۆڵی بۆنەکانـی حەمدانییە له‌ پارێزگای موسڵ کە ساڵی ڕابردوو ئاگری لێکەوتەوە و بەو هۆیەوە دەیان کەس  گیانیان له‌ ده‌ستدا دەرکرد.

دادگای تاوانەکانی پارێزگای موسڵ. بڕیاری 10 ساڵ زیندانیی بۆ خاوەنی هۆڵی بۆنەکانـی حەمدانییە کە ساڵی ڕابردوو ئاگری لێکەوتەوە و بەو هۆیەوە دەیان کەس گیانیان له‌ ده‌ستدا دەرکرد.

بڕیارەکەی دادگا، بۆ ماوەی 10 ساڵ لە دژی خاوەنی هۆڵی بۆنەکانی هەیسەم لە شارۆچکەی حەمدانییە له‌ پارێزگای موسڵ ده‌ركراوه‌  و ماوەی سزاکەشی بۆ دیاری کراوه‌.

لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2023دا، له‌ ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له‌ ئاهه‌نگێكی هاوسەرگیری لە شارۆچکەی قەرەقۆش لە حەمدانییە، دەیان کەس گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون.