به‌غدا.. به‌ هاژه‌ك هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا

به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7ی12ی2024،  له‌ رێگه‌ی چه‌ند كاتیۆشایه‌كه‌وه‌ هێرشی هاژه‌كی كرایه‌ سه‌ر بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی ڕایگەیاند: بە هاژه‌ك هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.

جێی باسه‌ تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌ باره‌ی زه‌ره‌روو زیانه‌كانی هێرشه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌.