چوارشەممە, كانونی یه‌كه‌م 4, 2024

لە عێراق ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا

بە بۆنەی پرۆسەی ئازادکردنی عێراق لەژێر دەستی داعش، ڕۆژی سێشممەی داهاتوو لە سەرجەم دامودەزگەکانی حکوومەتی عێراق پشووی فەرمی دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 3ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا، کە ڕۆژی سێشممەی داهاتوو ڕێکەوتی 10ـی کانوونی یەکەمی 2024، بە بۆنەی ئازادکردنی عێراق لەژێر دەستی ڕێکخراوی داعش، لە سەرجەم دامودەزگەکانی حکوومەت پشووی فەرمی بێت.

بە هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، لە ڕۆژی 10ـی کانوونی یەکەمی 2017،  سەرکەوتن بەسەر ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش تۆمار کرا و وڵاتەکە لەژێر دەستی گرووپەکە ئازاد کرا.

لە ناوەڕاستی ساڵی 2014 ڕێکخراوی داعش لە سووریاوە دزەی کردە ناو خاكی عێراق و توانی دەست بەسەر بەشێکی زۆری خاکی وڵاتەکەدا بگرێت، پاشان بە فەرمانی حکوومەتی ئەو کاتی عێراق و بە فەرمانی سەرۆک بارزانی، سوپای وڵاتەکە و هێزەکانی پێشمەرگە خرانە حاڵەتی ئامادەباشی و توانیان ڕووبەڕووی چەکدارەکانی ڕێکخراوەکە ببنەوە