ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەست بە تۆمارکردنی بایۆمەتریی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
سێشەممە، 3ـی کانوونی یەکەمی 2024، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند “لە ئەمڕۆوە تۆمارکردنی بایۆمەتریی دەنگدەرانی لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە.”
ڕاشیگەیاند، تۆمارکردنەکە لە 173بنکەی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە، هەروەها کارتی بایۆمەتری بەسەر ئەو کەسانەشدا دابەش دەکرێت کە هێشتا وەریان نەگرتووەتەوە.
پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نزیکەی 120هەزار کارتی بایۆمەتری، لەلایەن هاووڵاتیانەوە وەرنەگیرابوونەوە.