شەممە، 30-11-2024، سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق بە یاوەری ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازیی، سەردانی ژوورێکی ئۆپەراسیۆنەکانی نزیک شنگال، لە ڕۆژئاوای مووسڵ کرد.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە “ئامانجی سەردانەکە، هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئەمنی ئەو ناوچەیە و بەسەرکردنەوەی سنووری نێوان عێراق و سووریا بووە.”
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکە شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای ئەو وڵاتە لە حەلەب و ئیدلب سەری هەڵداوە و هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن زۆرینەی شاری حەلەبیان کۆنترۆڵ کردووە. شەڕەکە، مەترسیی لەسەر عێراق دروست کردووە و هۆشداری لە پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکان دەدرێت.
بهرپرسانی سهربازیی عێراق ئاشكرای دهكهن، له ڕۆژی ههینییهوه، 29-11-2024، هێزەکانی پاسەوانی سنوور و یەکە شەڕکەرەکانيان بە درێژایی سنووری عێراق لەگەڵ سووریا خستووەتە ئهوپهڕی ئامادهباشییهوه، بۆ پاراستنی وڵات لهو مهترسییانهی له شاری حهلهبی سووریا ڕوو دهدهن.