بانکەکانی عێراق سەدان هەژماری بانکییان داخست

بڕیاری داخستنی زیاتر لە هەزار و 600 هەژماری بانکیی درا کە لە بانکە حکوومییەکانی عێراق پێشتر کراونەتەوە. 
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا هەزار و 615 هەژماری بانکی دابخات کە پێشتر دامەزراوە جیاوازەکانی حکوومەت مەبەستی جیاواز لە بانکەکان کردوویانەتەوە و ئیستا هیچ بڕە پارەیەکی تێدا نییە.
بەپێی ناوەڕۆکی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەو هەژمارە بانکییانە ماوەیەکی زۆرە هیچ بڕە پارەیەکیان تێدا نەماوە و هیچ جوڵەکی داراییان تێدا نەکراوە، بۆیە دادەخرێن.
ئەو هەژمارە بانکییانە، سێ جۆری سەرەکیین، جۆری یەکەمیان 529 هەژمارن و ساڵی 2023 بڕیاری داخستنیان دراوە، بەڵام بڕیارەکە جێبەجێ نەکرابوو، جۆری دووەمیان ئەو هەژمارە بانکییانەنە کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بەشێوەیەکی ناوەندیی پارەدارکراون و ژمارەیان 313، جۆری سێیەمش ئەو جۆرە هەژمارانەن کە لەلایەن دامەزراوەکانەوە بەشێوەی نامەرکەزی پارەدارکراون و ژمارەیان 773 هەژمارە.