دوای دەنگدانی پەرلەمان بە هەمواری بودجە نەوتی کوردستان هەناردە دەکرێتەوە

دوێنێ پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی لەبارەی خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری بودجە بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی ڕاگەیاندنیش دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار هەڵگیراوە، کە پێدەچێت ٥ شەممەی داهاتوو بێت دەنگ لەسەر هەموارەکە بدرێت.
ئەوەی گرنگە و ئەندامانی کورد لە پەرلەمانی عێراق چاوەڕێی دەکەن، بێ گرفت و کێشە هەموارەکە دەنگی لەسەر بدرێت و لەوبارەیەوە شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاندووە :تاکە بەربەست ئێستا کە ماوە، تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتە کە هەموار کراوە و بۆمان هاتووە، لەدوای دەنگدان لە پەرلەمان، هیچ بەربەستێک لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نامێنێت و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.”
دەشڵێت؛ ئێستا هیچ لایەنێک و کوتلەیەکی سیاسی باسی بابەتی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی نەکردووە و یان نیگەرانی خۆی دەرببڕێ، چونکە سەرۆک وەزیران لەکۆبوونەوەی هاوپەیمانی دەوڵەت گوتی: زۆر بەلایانەوە گرنگ بووە ئەو پرۆژەیە تێپەڕێنرێت، چونکە هەناردە نەکردنەوەی نەوتی هەرێم زیانێکی زۆر بە عێراق دەگەیەنێت.” ڕوونیشی کردەوە “گرێبەستەکانی ئەوان لەگەڵ ئێمە جیاوازە، هەروەها ئەو ناوچەیەی نەوتی تێدایە لەگەڵ ئێمە جیاوازە، بۆیە هەمو لایەک بەو ئاراستەیە بوون کە هەمواری پرۆژەکە بکرێت.”
حکوومەتی هەرێمی کوردستان تێبینی خۆی هەیە لەسەر هەمواری بودجە و هەنارەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و داوای قەرەبووی ئەو ماوەیە دەکات کە هەناردەکردنی نەوت ڕاگیرابوو، ئەمە لە کاتێکدایە هەوڵەکانی حکوومەت ئێستا لە پێناو ئەوەیە ڕێگە نەدات حکوومەتی فیدراڵ هیچ مووچەیەکی دیکەی فەرمانبەرانی بخوات و لەو بارەیەوە شاخەوان عەبدوڵا، ڕایگەیاندووە :سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گوتی: “ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەری بووە کردوویەتی، هەروەها بیانووی جۆراوجۆریان هەی کە دەڵێن: ئێوە ئینفاقی فیعلی قەبارەی خۆتان خەرج کردووە، بەڵام ئەمە وانییە، چونکە 13 تریلیۆن دینارمان هەیە، کە دەکرێت لە بودجەی وەبەرهێنان بگوازرێتەوە، کە سەرۆکوەزیرانیش دەسەڵاتی هەیە ئەو گواستنەوەیە بکات.”