ئەمڕۆ یەکشەممە، 24-11-2024، بانکی ناوەندی عێراق، زیاتر لە 284 ملیۆن و 547 هەزار دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە. کە لەو بڕەش 10 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری بە کاش بووە.
بازارەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە دۆخێکی ناسەقامگیردان، ئەوەش بەهۆی هەڕەشەکانی ئیسرائیل و ئەگەری هێرشکردنە سەر عێراق و گرووپە چەکدارەکانەوەیە.
شارەزایانی ئابووری عێراقیش دەڵێن: لە ئەگەری هێرشی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق بەهای 100 دۆلار بۆ نزیکەی 160 هەزار دینار بەرز دەبێتەوە، ئەوەش زیانێکی گەورە بە ئابووری عێراق و هاووڵاتیان و بازرگانان دەگەیەنێت.