وەزارەتی ناوخۆی عێراق: پلانی ئەمنیی تایبه‌ت به‌ سەرژمێریی دانیشتووان به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، پلانی ئەمنی تایبه‌ت به‌ سەرژمێری دانیشتووان به‌سه‌ركه‌وتووی كۆتایی هات و هاوكات ئاشكرای كرد قەدەغەی هاتووچۆ لەنێوان سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە هه‌ڵگیرا.

قۆناغی یەکەمی سەرژمێری لە شازده‌ی مانگەوە  تاوه‌كوو نۆزده‌ی مانگ بەردەوام بوو، هاوكات قۆناغی دووەم له‌ رێككه‌وتی بیست تاوه‌كوو بیست و ‌یه‌كی مانگ به‌رده‌وام بوو كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش راگه‌یه‌ندراوبوو.

بریاره‌ به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهاتنی پرۆسه‌كه‌ لەماوه‌ی چەند ڕۆژی داهاتوودا قۆناغی سێیەمی سه‌رژمێری گشتی ده‌ست پێبكات كه‌ حه‌فتا پرسیاری تایبه‌ته‌ به‌ داهات و سه‌رچاوه‌ی بژێوه‌ی تاكه‌كه‌كان.

له‌ باره‌ی پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتی وەزارەتی ناوخۆی عێراق  راگه‌یه‌نداروێكی بڵاو كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، سوپاسی هەموو ئەو هاووڵاتی و کەسایەتییە ئایینی و نەتەوەییەکان و میدیاکاران و ڕۆژنامەنووسان دەکه‌ین کە لە سەرکەوتنی پرۆسەکە بەشداربوون.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكراشی كرد، پلانی ئەمنی تایبه‌ت به‌ سەرژمێری دانیشتووان به‌سه‌ركه‌وتووی كۆتایی هاتووه‌ و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو قەدەغەی هاتووچۆ لەنێوان سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە هه‌ڵگیراوه‌.