پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 21, 2024

زۆرینەی ئافرەتانی بەسرە دەربارەی مێردەکانیان پرسیارێکیان لە بژمێرەکان کردووە

بژمێرەکانی پرۆسەی سەرژمێری لە بەسرە ئاشکرایان کرد، کە زۆرینەی ئافرەتەکان هەمان پرسیاریان ئاراستەیان کردووە ئەویش” ئایا مێردەکەم جگە لەمن هیچ هاوژینێکی دیکەی هەیە؟”

چوارشەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2024، ئەو کەسانەی کە لە بەسرە وەک توێژەر و بژمێر لە پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتوواندا خۆیان تۆمار کردووە، ڕایانگەیاندووە، زۆرینەی ئافرەتەکان پرسیاری ئەوەیان لێ کردوون “ئایا مێردەکەم هیچ هاوژینێکی دیکەی هەیە و ئێمە نەمان زانیبێت؟”

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاو کراوەتەوە، کە سەرژمێری دانیشتووان ئەو پیاوانە ئاشکرا دەکات کە بەبێ ئاگاداریی هاوسەری یەکەمیان ژنی دووەمیان هێناوە، ئەمەش جۆرێک لە دڵەڕاوکێی لەلای زۆرینەی ئافرەتان دروست کردووە.

کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2024،  پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد و تاوەکوو سبەینێ پێنجشەممە، بەردەوام دەبێت.