به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاماری كه‌ركووك ئاماژه به‌وه ده‌كات، زیاتر له پێنج هه‌زار و 500 توێژه‌ر و سه‌رپه‌رشت له پرۆسه‌ی سه‌رژمێریدا به‌شدارن؛ ده‌شڵێت: “هاووڵاتییانی شاره‌كه هاوكاریی تیمه‌كانی سه‌رژمێری ده‌كه‌ن.”
چوارشه‌ممه، 20ـی تشرینی دووه‌می 2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاماری كه‌ركووك ڕایگه‌یاند “5652 توێژه‌ر و سه‌رپه‌رشت به‌شداریی له پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی دانیشتووانی كه‌ركووك ده‌كه‌ن.”
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاماری كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه “هاووڵاتییانی كه‌ركووك و شارۆچكه و شاره‌دێ و گونده‌كانی هاوكاریی تیمه‌كانی سه‌رژمێری ده‌كه‌ن و زانیاریی ڕاستیان پێ ده‌ده‌ن.”
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، پرۆسه‌كه‌ش به گوێری ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌موو هه‌وڵێكیش دراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م دروستیی پرۆسه‌كه نه‌مێنێت.