‎وەزیری پلاندانانی عێراق: سەرژمێریی گشتیی نەخشەی گەشەپێدانی عێراق دەکێشێت

سه‌رژمێری ده‌بێته‌ هۆی نه‌خشه‌كێشانی گه‌شه‌پێدان و

پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتییان، ئه‌مه‌ قسه‌ی وه‌زیری پلاندانانی عێراق محه‌مه‌د عه‌لی ته‌میمه‌، هه‌روه‌هاده‌ڵێت: دوای 37 ساڵ ئه‌نجامدانی سەرژمێریی پەیامێکە بۆ سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و ئەمنی و ئابووریی وڵات، جیا لەوەی ئامار وزانیارییەکانی سەرژمێری دەتوانێت گەشە و  داهاتووێکی شایستەتر  بۆ عێراقییەکان و سەقامگیرییەکی باشتر بۆ کۆمەڵگە دەستە بەر بکات.

هه‌روه‌ها  وەزیری پلاندانان ڕاشییده‌گه‌یه‌نێت: سوپاسی کارمەندانی وەزارەتی پلاندانان، پەروەردە، دەزگا ئەمنییەکانی دەکات بۆ ئەوهەوڵانەی بۆ جێبەجێکرنی پرۆسەی سەرژمێریی کردووەیانە و دەڵێت: سەرژمێری دانیشتووان لە ئەولەویاتی کارنامەی حکوومەتدایە، چونکەئەمە یەکەم سەرژمێرییە کە وەزارەتی پلاندانان جێبەجێی دەکات.

شایه‌نی باسه‌ بڕیارە بیست و بیست و یه‌كی ئەم مانگە لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی سەرژمێری گشتییدانیشتووان بەڕێوە بچێت.