‎له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا هه‌وڵێك بۆ به‌قاچاخبردنی زێر پوچه‌ڵكرایه‌وه

له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا هه‌وڵێك بۆ به‌قاچاخبردنی زێر پوچه‌ڵكرایه‌وه‌. مەفرەزەکانی پۆلیسی گومرگ لە فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان بەهاوکاری کارمەندانی دەستەی گشتی گومرگ، توانیان هەوڵێک بۆ بەقاچاخبردنی بڕێکی زۆر زێڕ پووچەڵ بکەنەوه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیس، له‌ هه‌وڵه‌كانیاندا توانیویانه‌ سێزده‌ قاڵب زێڕ كه‌ له‌ ده‌ستی گه‌شتیارێكدابووه‌ و ویستویه‌تی به‌ره‌و توركیابیبات، له‌كاتی پشكنین ده‌ستگیركراوه‌. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەرکە تێوەگلاون، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانە بۆ پاراستنی دەروازە سنوورییەکان و بەرەنگاربوونەوەی هەوڵیقاچاخچێتی بە هەموو شێوەکانیانەوە.

هاوكات فەرمانگەی زانیاری و پەیوەندییەکانی حکوومەتی عێراق، ڕایگه‌یاندووه‌، بە نووسراوێک داوامان لە محەممەد ئەللامی، سەرۆکیدەستە دەستپاکی کردووە، لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی بڕێکی زۆر زێڕ لە ڕێگەی یەکێک لە فڕۆکەکانی سەر بەهێڵی ئاسمانی عێراقییەوەبكات.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، به‌پێی مادده‌ی چوارده‌ له‌ بڕگەی یەکەم لە یاسای هەموارکراوی دەستەی دەستپاکی و قازانجینایاسایی ژمارە 30ی ساڵی 2011دا، دادوەری لێکۆڵینەوە دەبێت بەشی یاسایی دەستە ئاگادار بکاتەوە کاتێک لێکۆڵینەوە لە هەردۆسیەیەکی گەندەڵی ده‌كرێت.