چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 20, 2024

‎سەنتەری ستراتیجی مافی مرۆڤ: عێراق بووەتە ڕێڕەوێک بۆ بازرگانیکردن بە مرۆڤ

سەرۆکی سەنتەری ستراتیجی مافی مرۆڤ لە عێراق، فازڵ ئەلغەراوی هۆشداری دا لە بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە ژێر ناوی کۆچبەری کەلەلایەن باندە نێودەوڵەتییەکانەوە ئەنجام دەدرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14-11-2024، فازڵ ئەلغەراوی، بە مێدیای عەرەبی گوت،عێراق لە دۆسیەی کۆچبەران بە چەند قۆناغێکدا تێپەڕیوە،هەموو ئەو وێستگانە هۆکاری فرەچەشنی خۆیان هەیە، جا پەیوەندی بەو شەڕ و ململانێیانەوە هەبێت یاخود پەیوەندی بە لایەنی ئابوورییەوەهەبێت، کە ئەمە وای کردووە خێزانەکان ناچار بوون بیر لە کۆچ بکەنەوە و بەرە و وڵاتانی ئەورووپا بڕۆن”.

ئەلغەراوی ئاماژەی بەوەش کرد،ئەوە تەنها پەیوەندی بە کۆچەوە نییە، بەڵکو ڕەنگە پەیوەندی بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە هەبێت، زۆرکەسیشمان بینیوە کە بوونەتە قوربانی ئەو بەقاچاخبردنە”.

سەرۆکی سەنتەری ستراتیجی مافی مرۆڤ لە عێراق جەختی لەوە کردەوە،عێراق دەستی کردووە بە قۆستنەوەی ئۆپەراسیۆنەنێودەوڵەتییەکان بۆ بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە”.

جێگای سەرنجە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاپۆرتی وڵاتەکەیدا سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە عێراق بۆ ساڵی 2024 ڕایگەیاندووە، کەبازرگانانی مرۆڤ قوربانیانی ناوخۆیی و بیانی لە عێراق دەقۆزنەوە”.