د ‎یاردەی بندیواری تەنگی بە وەزارەتی بەرگریی عێراق هەڵچنیوە

ئەمینداری گشتیی نهێنی وەزارەتی بەرگری بەنووسراوێکی فەرمی و نهێنی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقی لە دیاردەیسەربازانی بندیوار ئاگەدار دەکاتەوە و ناڕەزایی دەردەبڕێت و داوای بنەبڕکردنی دەکات و دەڵێت: بەردەوامیی ئەم دیاردەیە کاریگەرییەکیخراپی لەسەر پێگە و ناوبانگی دامەزراوەی سەربازی دەبێت.

تاوەکوو ئێستا دیاردەی بندیواری لە نێو فەرماندەییەکانی وەزارەتی بەرگری هەیە و بەشێک لە سەربازەکان لە بەرانبەر بڕە پارەیەک پابەندیدەوامی ئاسایی نابن و ئەرک و دەوامەکانیان دەخەنە سەر شانی کەسانی دیکە؛ بەمەش هەندێک لە سەربازەکان دەوامیان دوو هێندەیدەوامی ئاسایی خۆیانە و کاریگەری کردووەتە سەر ئاست و توانای هێزەکان، هەربۆیە داوا دەکات کۆتایی بەم دیاردەیە بهێنرێت کە ئاست وپێگە جیاوازەکانی لە نێو فەرماندەییەکان گرتووەتەوە”.

پێویستە بە زەبری هێز و تواناوە بەرەنگاری ئەو دیاردەیە ببنەوە و ئەوانەی ئەو کارە دەکەن لە خزمەتی سەربازی دوور بخرێتەوە ڕێکارییاساییان بەرانبەر بگیرێتەبەر، چونکە کاریگەرییەکی خراپی لەسەر پێگە و ناوبانگی دامەزراوەی سەربازی دروست کردووە”.