‎عێراق.. 185 حاڵەتى تاى خوێنبەربوون تۆمارکراو

گوتەبێژى وەزارەتى تەندروستیى عێراق ئاشکرایکرد، لە عێراق زیاتر له‌ 180حاڵەتى تاى خوێنبەربوون و زیاتر له‌ 140 حاڵەتى کۆلێراشتۆمارکراوە.

 سەیف بەدر گوتەبێژى وەزارەتى تەندروستیى عێراق، لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمساڵ لە عێراق 185 حاڵەتى توشبوون بەتاى خوێنبەربوون تۆمارکراوە و له‌نێو توشبووه‌كانیشدا26 كه‌سیان گیانیانلەدەستداوە.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تیمەكانی ڤێتێنەری سەرقاڵی رشاندنی دەرمانن بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون، سەبارەت بەنەخۆشى کۆلێراش گوته‌بێژه‌كه‌ گوتی: لەسەرەتاى ئەمساڵەوە 438 حاڵەتى نەخۆشى کۆلێرا تۆمارکراوە و هیچ کەسێک بە نەخۆشییەکەگیانى لەدەستنەداوە.

 سەیف بەدر ئاشكراشی كرد، زۆرترین حاڵەتەکانى توشبوون بە کۆلێرا لە پارێزگاى سلێمانى بووە کە 119 حاڵەت بووە، دواتر کەرکوک 108 حاڵەت، دیالە 107 حاڵەت، هەولێر69 نۆ حاڵەت، ناوچەى رەسافەى بەغداد22 حاڵەت و نەجەف 6 حاڵەت، ناوچەى کەرتى بەغداد 3 حاڵەت،لە زیقار، نەینەوا، واست و میسان حاڵەتێک، بەو جۆرەش کۆى گشتى توشبووان دەبێتە 438 حاڵەت.