دووشەممە، 18-11-2024، دادگەی تاوانەکانی کەرخ، سزای لەسێدارەدانی بەسەر سێ بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکاندا سەپاند، کە ئافرەتێکی بیانیشیان تێدایە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە “ئەو سزادراوانە کیلۆیەک ماددەی هۆشبەری ئەمفیتامین و دوو تەرازووی ئەلیکترۆنیان پێ گیراوە، کاری بازرگانیکردن و فرۆشتنی لەنێو بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکاندا کردووە.”
ئاماژەی بەوەش کرد “ئەو بڕیارە، بەپێی بڕگەکانی ماددەی 27/یەکەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان کارتێکەرە ئەقلییەکان، ژمارە 50ی ساڵی 2017 و بەپێی مادەکانی 47 و 48 و 49ی یاسای سزادان دەرچووە.”