بارزان قەساب تۆشی ڕوداوێکی هاتووچۆ بوو

بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ لە کاتی گەرانەوەی لە شەقڵاوە بۆ هەولێر ئۆتۆمبێلەکەی وەردەگەرێت.

بارزان قەساب بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ پێنج شەمە لەگەڵ دوو لە منداڵەکانی کە بۆ نانی ئێوارە ڕۆشتبوون بۆ هاوینەهەواری شەقڵاوە لە کاتی گەڕانەوەیان ئۆتۆمبێلەکەیان لە ڕێگای نێوان مەسیف بۆ هەولێر وەردەگەڕێت خۆی و کوڕێکی بەناوی چالاک بارزانقەساب و کچەکەی بەناوی خەندە بارزان قەساب بریندار دەبن

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەری هەولێر کەوتووە یەکێک لە پاسەوانەکانی بارزان قەساب تایبەت بۆ ماڵپەری هەولێر ووتی: سوپاس بۆخوا تەندروستی کاک بارزان و خەندەی کچی باشە بەڵام کەمێک قاچ و سەریان ئەزیەتی پێگەیشتووە  بەڵام دوای چارەسەر وەرگرتن ئێستازۆر باشن، بەڵام کوڕەکەی کە ناوی چالاکە بەداخەوە دۆخی تەندروستی باش نیە و تا ئێستا مەترسی لەسەر ژیانی هەیە.

شایانی ئاماژە پێکردنە لەکاتی ئێستادا دۆخی بارزان قەساب و خەندەی کچی جێگیرە، بەڵام دۆخی چالاکی کوڕی ناجێگیرە.

ئامادەکردنی: دارا جلال محمود