یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

ئەمریکا: هەڕەشەکان لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بەردەوامن.

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق پێیوایە، هێشتا مەترسی و هەڕەشەکان لەسەر ئاسایش و سەروەری عێراق بەردەوامن.

ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئاشتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی “هەڕەشەکان لەسەر ئاسایش و سەروەری عێراق بەردەوامن”.

هەروەها نووسیویەتی “ئەمریکا پابەندە بە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانی لە حکوومەتی عێراق و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراق، بۆ بەرەوپێشبردنی عێراقێکی ئاشتیخواز و ئاوەدان بۆ نەوەکانی داهاتوو.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندبوو، هێزەکانی عێراق توانای ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریان هەیە و عێراقی ئێستا هەمان عێراقی ساڵی 2014 نییە، هەربۆیەش چیدیکە پێویستیان بە هێزەکانی هاوپەیمانان نییە.