حزبوڵڵای عێراق ئامادەیی خۆیی دەربڕی چەکدار ڕەوانەی لوبنان بکات

چەکدارەکانیان بنێرنە لوبنان، ئەمەش دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشی ئەلیکترۆنی کردووەتە سەر حزبوڵڵای لوبنانیەوە بەتەقاندنەوەی سەدان ئامێری پەیوەندی.

حزبوڵڵای عێراقی، کە گەورەترین گرووپی چەکداری عێراقیە بە هاوپەیمانی ئێران دادەنرێت، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “ئسرائیل لوبنانییەکانی لە وڵاتی خۆیاندا کردە ئامانج، کە ئەمەش بەدڕەوشتی و خراپەکاریی دوژمنە و شکستهێنانیەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو پیاوانە لە مەیدانەکەدا”.

جەختیکردەوە، “حزبوڵڵا هەموو تواناکانی خۆی خستۆتە دەستی برایانی لوبنان، ئێمەش بە تەواوی ئامادەین تا کۆتایی لەگەڵیان بچین و کەرەستە و پاڵپشتی بنێرین، چ لە تەکنیکی یان لۆجستی”.

فیراس ئەلعەبیاد، وەزیری تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکانی ئامێری پەیجەر، کە ئامێرێکی پەیوەندییە و بێ ‘جی پی ئێس’ـە 9 کەس کوژراون، هەروەها دوو هەزار و 800 کەسیش برینداربوون کە 200 کەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.

ھەواڵی زیاتر