دوو ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری لە عێراق ڕادەگەیەنرێت

ئەنجوومەنی باڵای دانیشتووان بڕیاری دا قەدەغەی هاتوچۆ لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق لە ڕۆژانی 20 و 21ـی  مانگی 11ـی بسەپێنرێت بەهۆی پرۆسەی سەرژمێری.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “سەرۆکوەزیران سەرپەرشتیی سێیەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای دانیشتووانی کرد و تێیدا باسی بەدواداچوونیان بۆ ئامادەکارییەکان کرد، بۆ سەرژمێری گشتیی دانیشتووان و خانووبەرە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا”.

لە کۆبوونەوەکەدا، سوودانی باسی لە هەموو هەوڵەکان و ڕاپۆرتی دەزگای ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافی لە وەزارەتی پلاندانان کرد و داوای کرد ئەو تێبینیانەی کە پێویستە لە کاتی ئامادەکاریدا بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی سەرژمێری دانیشتووان پێشکەش بکرێن.

کۆبوونەوەکە ژمارەیەک بڕیاری پەسەند کرد کە ئاسانکاریی بۆ پرۆسەی ئامادەکاری و ڕاهێنان بۆ کردنی سەرژمێری دەکەن کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:-

– قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لە 20 و 21 ی تشرینی دووەمی 2024. 

– چارەکردنی داواکارییەکان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە ڕاهێنانی کادری ئامار بۆ پرۆسەی ژمارەدانان و پۆلێنکردن.

– پاڵپشتیی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بۆ پرۆسەی ئامار لە ڕێگەی ئامادەکردنی پۆلەکان بۆ ڕاهێنان و هەروەها سەنتەرەکانی گەنجان لەڕێگەی وەزارەتی وەرزش و لاوانەوە.

-خێراکردنی گواستنەوەی پێداویستییە داراییەکان و بۆ پرۆسەی سەرژمێری.

– میوانداریی سەرۆکی دەزگای ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافی لە کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای هەماهنگیی نێوان پارێزگاکان.

ھەواڵی زیاتر