لە بەغدا هەرزەکارێک بە کوژراوی لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی ئابی 2024، سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە بەغدای پایتەخت بڵاویکردەوە، ژنێک لەکاتی یاریکردن بە چەک برینداربووە، هاوکات لە ناوچەی سەدر بە شەڕە “چەقۆ” کەسێک بە سەختی برینداربووە، هەرزەکارێکیش بە مردووی لە ماڵەکەی دۆزراوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سومەریە نیوز ڕایگەیاندووە، ژنێک لەدایکبووی ساڵی 1963 لەکاتی یاریکردن بە چەکی کڵاشینکۆف برینداربووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حەمیدییە لە ناوچەی سەدر، ئاماژەی بەوەشکردووە، کوڕەکەی بەهۆی گومان لە ڕووداوەکە لە بنکەی پۆلیس ڕاگیراوە.

لەلایەکی دیکەوە لەگەرەکی دەسیم ژمارەیەک کەس بەچەقۆ بەشەڕ هاتن، لە ئەنجامدا یەکێک بە سەختی برینداربووە. شەڕەکەش بەهۆی ناکۆکی لەسەر سووکایەتیکردن بە ئافرەتێک بووە.

باسی لەوەشکرد، هەرزەکارێک لەدایکبووی ساڵی 2008 لە گەرەکی عکیلات لە کەرخ لەناو ماڵەکەیدا بە پەتێک بە سەقفی ژوورەکەیەوە هەڵواسرابوو، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بزانێت.

ھەواڵی زیاتر