له‌ نه‌جه‌ف به‌هۆی دروستبوونی كێشه‌ له‌سه‌ر فرۆشتنی دوكانێك سێ كه‌س كوژران


له‌ نه‌جه‌ف به‌هۆی كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر فرۆشتنی دوكانێك سێ كه‌س كوژران.

 به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، به‌هۆی كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر فرۆشتنی دوكانێكی سه‌وزه‌ له‌ قه‌زای كووفه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگه‌ی نه‌جه‌ف، شه‌ڕ ڕووی داوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا سێ كه‌س كوژران. 

ده‌شڵێت، پۆلیس لە پارێزگای نەجەف ڕێوشوێنی یاسایی دەگرێتەبەر، ئاشكراشی كرد، ئه‌و ڕووداوه‌ پێشینه‌ی هه‌یه‌ و هه‌ر چه‌نده‌ پێشتر چاره‌ كرابوو و هه‌ردوولا پێك هاتبوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ لایه‌نێك ته‌قه‌ی له‌ به‌رانبه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ی‌ كردووه‌ و سێ كه‌سی كوشتووه‌. 

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌شڵێت، هێزەکانی پۆلیس ئۆپەراسیۆنی گەڕانیان بەدوای تاوانبارەکەدا دەستپێکردووە بۆ ئەوەی ڕووبه‌ڕووی دادگه‌ی بكه‌نه‌وه‌ و به‌ سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی بگات.